له‌ سوریا ئۆتۆمبێلێكی بۆمبرێژكراو له‌ناوچه‌یه‌كی ژێرده‌ستی گرووپه‌كانی سه‌ر به‌ توركیا ته‌قییه‌وه‌

له‌ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبرێژكراو له‌ناوچه‌یه‌كی ژێرده‌ستی گرووپه‌كانی سه‌ر به‌ توركیا له‌ شاری سلوك-ی سه‌ر به‌  گونده‌واره‌كانی ره‌قه‌ له‌ باكووری سوریا،چه‌ند كه‌سێك برینداربوون.

له‌مباره‌یه‌وه‌ ده‌زگا راگه‌یاندنه‌ خۆجێیه‌كان بڵاویان كردۆته‌وه‌ كه‌ له‌ته‌قینه‌وه‌كه‌دا چوار كه‌س بریندار بوون كه‌ له‌نێوانایاندا ئافره‌تێك هه‌یه‌.

شایانی باسه‌تا ئێستا هیچ لایه‌نێك ته‌قینه‌وه‌كه‌ی له‌ ئه‌ستۆی خۆی نه‌گرتووه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار