یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌ی ژیانه‌وه‌ی كورد (ژێ. كاف) كۆچی دوایكرد

شاكاری مه‌م و زینی ئه‌حمه‌دی خانی شاعیری گه‌وره‌ی كوردی كردووه‌ته‌ عه‌ره‌بی

د. ئیبراھیم ره‌مه‌زان نه‌جاڕ، نوسه‌ر و ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی ژیانه‌وه‌ی كورد (ژێ. كاف) ، له‌ ته‌مه‌نی 97 ساڵیدا له‌ سوید كۆچی دوایی كرد  كۆچی دوایكرد.

دكتۆر ئیبراھیم ڕه‌مه‌زان نه‌جاڕ، ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی ژیانه‌وه‌ی كورد (ژێ. كاف) و باوكی د. ئازاد نه‌جاڕه‌ كه‌ داھێنه‌ری دڵی ده‌ستكرده‌، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٩ی ئه‌یلول له‌ شاری ڤێسترۆسی سوید له‌ ته‌مه‌نی ٩٧ ساڵی كۆچی دوایی كرد.

د. ئیبراھیم ره‌مه‌زان نه‌جاڕ، ده‌رچووی كۆلێژی یاسای زانكۆ موسته‌نسریه‌ بوو له‌ به‌ غدا، له‌ چله‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی ژێ. كاف بوو، له‌ ساڵی 1960 جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌عاریف (به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌) بووه‌ له‌ موسڵ، له‌ ساڵی 1963 له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕ و ھه‌ڵوێسته‌ نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانی بۆ ماوه‌ی 2 ساڵ له‌ مووسڵ زیندانی كراوه‌،  خاوه‌نی چه‌ندین كتێبی تایبه‌ته‌ به‌ رێزمانی كوردی ،به‌ پیتی لاتینی كتێبی له‌سه‌ر رێزمانی كوردی چاپ كردووه‌ و هه‌مان كتێبیشی به‌ زمانی عه‌ره‌بی چاپكردووه‌ته‌وه‌، شاكاری مه‌م و زینی ئه‌حمه‌دی خانی شاعیری گه‌وره‌ی كوردی كردووه‌ته‌ عه‌ره‌بی، له‌ ته‌مه‌نی 80ساڵیشدا توانی بڕوانامه‌ی دكتۆر به‌ده‌ستبهێنێ.

دكتۆر ئیبراهیم ره‌مه‌زان نه‌جاڕ، رۆژی 9/9/2020، له‌ شاری ڤێسترۆسی سوید له‌ ته‌مه‌نی 97 ساڵی كۆچی دوایی كرد.