سەدان تۆن پەتاتە و تەماتەی قاچاغ ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا


وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، دەست بەسەرداگرتنی سەدان تۆن پەتاتە و تەماتەی قاچاغی راگەیاند كە هەوڵ دەدرا لە سنورەكان هاوردە بكرێت.

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو رایگەیاند: لەچەند رۆژی رابردوو سەرقاڵی بەدواداچوون و كۆكردنەوەی زانیاریی بووین لەسەر هاوردەكردنی سەدان تۆن پەتاتە و تەماتە كە دەویسترا بە نایاسایی هاوردە بكرێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، هەوڵەكانمان بەردەوام بوو تاوەكو توانیمان دەستی بەسەردا بگرین لە مەرزەكان.

وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو سوپاسی لایەنە پەیوەندارەكان دەكات كە هاوكاربوون لەسەر پێدانی زانیاریی و دەست بەسەرداگرتنی ئەو سەدان تۆن پەتاتە و تەماتەیە.

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئاماژەی بەوەشكردووە، كاتێك بڕیاری قەدەغەكردن و دانانی باجی پێویست لەسەر بەرهەمی هاوردە دادەنێم بۆ پاراستنی بەرهەمی جوتیارانمانە، بۆیە لەگەڵ قەدەغە و دانانی باج رێكاری تری پێویستیش دەگرینەبەر بۆ ئەوەی لە وەرزی پێگەیشتنی بەرهەمی جوتیارانمان بتوانرێت لەبازاڕ ساغ بكرێتەوە بە رەچاوكردنی مافی بەكاربەران.