یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت به‌ 41 دۆلار و 8 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ كرا

یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا به‌ ٤١ دۆلار و ٠٨ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ كرا دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت گه‌یشته‌ ٣٩ دۆلار و ٤٨ سه‌نت و به‌ ٤٠ دۆلار و ٥٣ سه‌نت رۆژه‌كه‌ی ته‌واو كرد.

ئه‌مڕۆش له‌ كاتژمێر ٠٩:١٠دا به‌ به‌راورد به‌ كاتی داخستن به‌ رێژه‌ی له‌سه‌دا ١،٣٥ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ دیت و به‌ ٤١ دۆلار و ٠٨ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ كرا. هاوکات یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس به‌ ٣٨ دۆلار و ٨٦ سه‌نت فرۆشرا.