هه‌واڵگری عێراق ده‌ستگیركردنی 10 تیرۆریستی داعشی له‌ نه‌ینه‌وا راگه‌یاند

ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ رایگه‌یاند كه‌ له‌ پڕۆسه‌یه‌كی ئه‌منیدا 10 تیرۆریستی داعش –یان له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌ستگیركردووه‌.

ده‌زگا كه‌ له‌راگه‌یه‌نراوێكیدا ده‌ڵێت: له‌میانه‌ی چاودێری به‌رده‌وامی تیرۆریستانی داعش له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا، تیمه‌كانی هه‌واڵگری توانیان ده‌ تیرۆریستی داعش له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی نه‌ینه‌وا به‌ پێی مادده‌ی 4ی تیرۆر ده‌ستگیر بكه‌ن.

ئا/ ڕزگار تاهیر