دژه‌تیرۆری كوردستان زانیاری له‌ باره‌ی خێزانه‌ كۆمه‌ڵكوژكراوه‌كه‌ی به‌غدا بڵاوده‌كاته‌وه‌


دژه‌تیرۆری كوردستان رایگه‌یاند: سه‌ره‌داوی باشیان له‌ باره‌ی كۆمه‌ڵ كوژی خێزانه‌ كورده‌كه‌ی به‌غدا ده‌ستكه‌وتووه‌ و زانیاری نوێ ده‌خه‌نه‌ڕوو.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا دژه‌تیرۆری كوردستاندا هاتووه‌، له‌باره‌ى ئه‌و خێزانه‌ كورده‌ى دوێنێ شه‌و له‌ به‌غدا كوژران له‌ ماوه‌یه‌كى زۆر كورتدا زانیارى زیاتر بڵاوده‌كه‌ینه‌وه‌.

له‌باره‌ى ئه‌و خێزانه‌ كورده‌ى دوێنێ شه‌و له‌ به‌غدا به‌شێوه‌یه‌كى دڕندانه‌ كوژران، ده‌زگا ئه‌منییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان سه‌ره‌داوى باشیان ده‌ست كه‌وتووه‌ و له‌ ماوه‌یه‌كى زۆر كورتدا زانیارى زیاتر بڵاوده‌كه‌ینه‌وه‌.