ھەرێز خەزنەدار یەکەم ڤیدیۆ کلیپی خۆی به‌ناوی دوا خۆزگه‌ بڵاوكرده‌وه‌

هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ ھەرێز عبداللە کە ناسراوە بە ھەرێز خەزنەدار یەکەم ڤیدیۆ کلیپی خۆی بەناوی ((دواخۆزگە ))بڵاودەکاتەوە.

گۆرانییەکە لەلایەن شاعیر ئەحمەد محەمەد نوسراوە ، ئیبراھیم خدر لە شاری رانییە ،کاری موزیک و مایسترینگ و میکسی بۆ کردووە، کاری ڤیدیۆ کلیپ و دەرھێنانی لە شاری ھامبۆرگی ئەڵمانیا لەلایەن بەختیار شانۆ و مستەفا کۆجۆگلۆ بۆ کراوە و (( زەر پرۆدۆکشن )) بەرھەمی ھێناوە ، ھەرێز خەزنەدار

هەریز خەلکی شاری سلێمانییە، دەرچووی بەشی مۆسیقای کۆلێژی ھونەرەجوانەکانی زانکۆی سەڵاحەدینە " ماوەی چوار ساڵە لە ئەلمانیا دەژیت ، ئەمە یەکەم ڤیدیۆ کلیپیەتی بە نیازە لە داھاتوو کاری تریش بە ئەنجام بگەیەنێت .