ڕەگەزنامەی هەولێر هاوڵاتییان ئاگادار دەكاتەوە


بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ھاووڵاتییان ئاگادار دەكاتەوە، بە مەبەستی ئاسانكاری و كەمكردنەوەی رۆتین هۆبەی وەرگێڕانی تۆماری شارستانی ئەلیكترۆنی ،  راستی و دروستی ، صوره‌ قید دەستبەكاربووە. 

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامە و كاروباری شارستانی هەولێر بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ بە مەبەستی كارئاسانی و كەمكردنەوەی رۆتین، هۆبەی وەرگێڕانی تۆماری شارستانی (ئەلیكترۆنی و راستی و دروستی/ صوره‌ قید) لە رێكەوتی 16/9/2020 دەستبەكاربووە لە بەڕێوەبەرایەتییەكەمان.

 

بەڕێوەبەرایەتیه‌كه‌  داوا لە هاووڵاتیان دەكات بۆ مامەڵەی وەرگێڕانی تۆماری شارستانی، بۆ ئەو مەبەستە هاووڵاتیان پێشتر پێویست بوو سەردانی بەغدا بكەن لەئێستادا ئەم مامەڵانە لە بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامە و كاروباری شارستانی هەولێر دەكرێت بۆ كارئاسانی هاووڵاتیانی خۆشەویست.

 

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز