باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ نه‌ته‌وه ‌یه‌كگرتووه‌كان : وڵاتێكی دیكه‌ی عه‌ره‌بی رێككه‌وتنی ئاشتی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل واژو ده‌كات

پێشبینی ده‌كرێت كه‌ له‌ماوه‌ی دوو رۆژدا وڵاتێكی دیكه‌ی عه‌ره‌بی رێككه‌وتنی ئاشتی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل واژو بكات‌.

كیلی كرافت،باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پێشبینی ده‌كات كه‌ له‌ماوه‌ی دوو رۆژدا وڵاتێكی دیكه‌ی عه‌ره‌بی رێككه‌وتنی ئاشتی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل واژو ده‌كات.

ئه‌و باڵوزه‌ی ئه‌مریكا له‌ لێدوانێكیدا بۆ كه‌ناڵی عه‌ره‌بییه‌ی ئینگلیزی گوتی: ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پلانی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ كه‌ زۆرترین وڵاتی وڵاتی عه‌ره‌بی بێنه‌ نێو پرۆسه‌كه‌وه‌ و به‌م نزیكانه‌ش راده‌گه‌یه‌نرێت.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: له‌ماوه‌ی دوو رۆژ‌دا وڵاتێكی دیكه‌ی عه‌ره‌بی رێككه‌وتنی ئاشتی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل واژو ده‌كات.

كیلی كرافت گوتیشی: ئه‌مریكییه‌كان هیوادارن كه‌ وڵاتی سعوودیه‌ رێككه‌وتنی ئاشتی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل واژو بكات.

وه‌رگێڕان داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار