لە دهۆک 226 تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەوە


بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك لە ڕاگەیەنراوێكدا ئه‌مرۆ هه‌ینی بڵاوی كرده‌وه‌   دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست و ماونەوەیان بۆ ماوەیەك لە نەخۆشخانە 226 توشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەوە 
 به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ راشیده‌گه‌ێنێت  بەم 226  حاڵەتەی ئەمڕۆ كۆی گشتی چاكبووان لە پارێزگای دهۆك گەیشتە چوار هه‌زار و 253 كه‌س ، له‌ ئێستاشدا شه‌ش هه‌زار و 304 تووشبووی كۆرۆنا له‌ژێر چاره‌سه‌ری پزیشكی دان له‌نه‌خۆشخانه‌كانی دهۆكدا

 

 

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز