Erbil 15°C سێشەممە 19 ئازار 13:50

ئه‌مریکا باڵیۆزخانه‌که‌ی له‌ به‌غدا داده‌خات

کوردستان TV
100%

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی عێراقی ئاگاداركردۆته‌وه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ی باڵیۆزخانه‌ی له‌ به‌غدا داده‌خات، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عێراق جووڵه‌ نه‌كات بۆ وه‌ستاندنی هێرشی میلیشیاكان.

نووسه‌ر ده‌یڤید ئیگناتیۆس ده‌ڵێت: عێراق ئه‌و گۆڕه‌پانه‌یه‌ كه‌ له‌وانه‌یه‌ له‌ماوه‌ی هه‌فته‌كانی داهاتوو رووبه‌رووبوونه‌وه‌كانی نێوان ئه‌مریكاو ئێرانی تێدا بته‌قێته‌وه‌و ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ رووداوێكی له‌ناكاوی ئۆكتۆبه‌ر به‌ر له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا.

ئه‌و نووسه‌ره‌ كه‌ تایبه‌ت به‌ كاروباره‌كانی ده‌ره‌وه‌ بۆچوونی خۆی له‌ رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست بڵاوكردۆته‌وه‌و ده‌ڵێت: داخستنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ عێراق له‌وانه‌یه‌ ببێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا هێرشی ئاسمانی بكاته‌ سه‌ر ئه‌و میلیشیایانه‌ی كه‌ ئێران پاڵپشتیان ده‌كات.

شایانی باسه‌ له‌م هه‌قته‌یه‌دا مایك پۆمپه‌یۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی عێراقی ئاگاداركردۆته‌وه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ی باڵیۆزخانه‌ی له‌ به‌غدا داده‌خات، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عێراق جووڵه‌ نه‌كات بۆ وه‌ستاندنی هێرشی میلیشیاكانی پاڵپشت له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ له‌دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

الحرة

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.