ئیمارات به‌ فه‌ڕمی داوای كڕینی فڕۆكه‌ی جه‌نگی ئێف 35 ی له‌ ئه‌مریكا كردووه‌

ئیمارات به‌ فه‌ڕمی داواكاری پێشكه‌ش به‌ ئه‌مریكا كردووه‌ بۆ كڕینی فڕۆكه‌ی جه‌نگیی ئێف-٣٥.

ئیمارات كه‌ ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌مه‌وبه‌ر رێككه‌وتنی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل واژووكرد، به‌ فه‌ڕمی داواكاری پێشكه‌ش به‌ ئه‌مریكا كردووه‌ بۆ كڕینی فڕۆكه‌ی جه‌نگیی ئێف-٣٥.

بلومبێرگ له‌ هه‌واڵێكیدا كه‌ به‌پشت به‌ستن به‌ زانیاریی چه‌ند به‌رپرسێكی ئه‌مریكی كه‌ نه‌یانویستووه‌ ناویان بڵاوبكرێته‌وه‌، له‌ هه‌واڵێكیدا باسی له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ ئیمارات دوای هه‌فته‌یه‌ك له‌ رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل به‌ فه‌ڕمی ئه‌و داواكاریه‌ی پێشكه‌ش كردووه‌.

به‌ پێی هه‌واڵه‌كه‌، له‌ كاتێكدا به‌رپرسانی وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگریی و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا خۆیان له‌ روونكردنه‌وه‌ دزیوه‌ته‌وه‌ له‌باره‌ی فرۆشتنی چه‌كی به‌توانا، به‌ڵێنیانداوه‌ له‌باره‌ی پاراستنی باڵاده‌ستی توانای چه‌كی ئیسرائیل.

راوێژكاری باڵای دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جارید كۆشنه‌ر، باسی له‌وه‌ كرد كه‌ كاریانكردووه‌ بۆ هه‌ڵكردنی گڵۆپی سه‌وز بۆ فرۆشتنی فڕۆكه‌ی جه‌نگیی ئێف-٣٥ به‌ ئیمارات و، ئیسرائیلیش ناڕه‌حه‌ته‌ به‌ ئه‌گه‌ری ئه‌و فرۆشتنه‌.

له‌ رێوڕه‌سمێكدا كه‌ له‌ كۆشكی سپی به‌ نێوه‌ندگیری ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌چوو، ئیسرائیل له‌گه‌ڵ ئیمارات و به‌حره‌ین رێككه‌وتنی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی واژووكرد.