وەزیری به‌رگری ئیتاڵیا گه‌یشته‌ هه‌ولێر

وەزیری به‌رگری ئیتاڵیا، لە رێگای فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێره‌وه‌ گه‌یشته‌ هەرێمی کوردستان.

په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: كه‌مێك پێش ئێستا  لۆرێنزۆ گوێرینی، وەزیری بەرگری ئیتاڵیا، لە رێگای فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێره‌وه‌ گه‌یشته‌ هەرێمی کوردستان، له‌لایه‌ن شۆرش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ و فه‌وزی هه‌ریری سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و فەریق جەمال ئیمنکی سوپاسالاری هێزی پێشمەرگەی کوردستان پێشوازی لێكرا.

به‌گوێره‌ی كارنامه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی، وەزیری به‌رگری ئیتاڵیا لەگەڵ به‌رێزان نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبێته‌وه‌.

شایه‌نی باسه‌ مه‌سرور بارزانی سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان  19ی شوباتی 2020 لە رۆما لەگەڵ لۆرێنزۆ گویرینی وەزیری بەرگری ئیتاڵیا کۆبووەوە و تاوتوێی چەندین پرسی هاوبەشیان کرد، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیتاڵیا، لە سەرجەم بوارەکان کرا و  پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکەش تاوتوێ کرا.