له‌جیهاندا ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا 33 ملیۆن و 844 هه‌زاری تێپه‌ڕاند

ژماره‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا، ٣٣ ملیۆن و ٨٤٤ هه‌زاری تێپه‌ڕاند.

به‌گوێره‌ی دوایین زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ری "Worldometer" سه‌باره‌ت به‌ ئاماره‌كانی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ وڵات و هه‌رێمه‌كان له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا، یه‌ك ملیۆن و ١٢ هه‌زار و ٦٧٧ تووشبووی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

به‌پێی ئاماره‌كان تا ئێستا ٣٣ ملیۆن و ٨٤٤ هه‌زار و ٩٢٦ كه‌س تووشی ڤایرۆسه‌كه‌ بوون و له‌و ژماره‌یه‌ش ٢٥ ملیۆن و ١٤٩ هه‌زار و ٢٧٧ كه‌سیان چاكبوونه‌ته‌وه‌.

زۆرترین حاڵه‌ته‌كانیش له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا تۆماركراون كه‌ حه‌وت ملیۆن و ٤٠٦ هه‌زار و ٧٢٩ حاڵه‌تی تووشبوون و ٢١٠ هه‌زار و ٧٩٧ حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدانه‌.