روانگه‌ی سووریا: نزیكه‌ی 30 به‌كرێگیراوی توركیا له‌ پێكدادانه‌كانی قه‌ره‌باغ كوژران

نزیكه‌ی 30 به‌كرێگیراو له‌ گرووپه‌كانی سووری وابه‌سته‌ به‌ توركیا له‌ پێكدادانه‌كانی هه‌رێمی ناگۆڕنی قه‌ره‌باغ كوژران.

روانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ نزیكه‌ی 30 به‌كرێگیراو له‌ گرووپه‌كانی سووری وابه‌سته‌ به‌ توركیا له‌ پێكدادانه‌كانی نێوان ئه‌رمینیاو ئازه‌ربایجان له‌ هه‌رێمی ناگۆڕنی قه‌ره‌باغ كوژراون.

هه‌روه‌ها روانگه‌كه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌مه‌ش كردووه‌ كه‌ 60 چه‌كداری دیكه‌ش تا ئێستا بێ سه‌روشوێنن.

شایانی باسه‌ دوێنێ روانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند ، زۆربه‌ی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی ئه‌منی توركیاوه‌ ره‌وانه‌ی ئازه‌ربایجان كراون، له‌ پێكهاته‌ی توركمانن و وه‌ك دۆزێكی نه‌ته‌وه‌یی له‌ كێشه‌كه‌ ده‌ڕوانن.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

ژێده‌ر /سكای نیوز