له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی نهێنی دا هێزه‌كانی تایبه‌تی ئیسرائیل ده‌چنه‌ نێو خاكی سوریاو دوو پێگه‌ خاپوور ده‌كه‌ن

به‌ گوێره‌ی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی ئۆرشه‌لیم پۆست،له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی نهێنیدا كه‌ هه‌فته‌ی رابردوو روویداو دوێنێ سێشه‌ممه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌،هێزه‌كانی تایبه‌تی ئیسرائیل-ی سه‌ر به‌سوپا، له‌سنووری سووریا ده‌په‌ڕنه‌وه‌و ده‌چنه‌ نێو ناوچه‌ی له‌چه‌ك داماڵدراوی نێوان ئیسرائیل و سووریا و دوو پێگه‌ی سه‌ر به‌ سوپای ئه‌و وڵاته‌ خاپوور ده‌كه‌ن.

هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه‌ روونیكردۆته‌وه‌ كه‌ له‌ماوه‌ی دواییدا سوپای سووریا گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ ناوچه‌ی قه‌ده‌غه‌كراو له‌ به‌رزاییه‌كانی جۆلان و هێزه‌كانی له‌سه‌ر سنوور بڵاوكردۆته‌وه‌،ئه‌مه‌ش وای له‌ سوپای ئیسرائیل كردووه‌ كه‌ رێوشوێن بگرێته‌ به‌ره‌و ئۆپه‌راسیۆنێكی له‌م شێوه‌یه‌ ئه‌نجام بدات.

شایانی باسه‌ تا ئێستا سووریا ئه‌م كرده‌یه‌ی سوپای ئیسرائیلی رانه‌گه‌یاندووه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار