هێڤیدار ئه‌حمه‌د: پارتی ھەمیشە باجی کوردستانی بوونی دەدات

 هێڤیدار ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌فه‌یس بووك  له‌باره‌ی سوتاندنی ئاڵای كوردستان و باره‌گای لقی پارتی له‌به‌غدا له‌لایه‌ن میلیشیكانه‌وه‌  بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌ كه‌پارتی ھەمیشە باجی کوردستانی بوونی دەدات 

راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ پارتی ھەر بو ئەوە دروست بووە سازش لە مافی گەلی کوردستان نەکات
ئێدی ئەم ھەڵویستەی پارتی باجی خۆی ھەیە

له‌به‌غدا ئه‌مڕۆ شه‌ممه 17-10-2020‌ گروپێكی سه‌ر به‌حه‌شدی شه‌عبی په‌لاماری باره‌گای لقی 5ی پارتی دیموكراتی كوردستان یان داو چوونه‌ نێو باره‌گاكه‌.

سه‌ره‌تا هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌ره‌به‌ستیان له‌به‌رده‌م باره‌گاكه‌ دانابوون،به‌ڵام دواتر گروپه‌كه‌ی سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی به‌ره‌به‌سته‌كه‌یان به‌زاندو چوونه‌ نێو باره‌گاكه‌و ئاڵای كوردستان و باره‌گای لقی 5ی پارتی یان سووتاند .