له‌ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی كۆگایه‌كی ته‌قه‌مه‌نی له‌ ئیدلب به‌ده‌یان كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه‌

شه‌وی رابردوو كۆگایه‌كی ته‌قه‌مه‌نی له‌ شاری سلقین له‌ گونده‌واری ئیدلب ته‌قییه‌وه‌و به‌ده‌یان كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌ خۆجێییه‌كان رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ یه‌كێك له‌كۆگاكانی ته‌قه‌مه‌نی سه‌ر به‌ به‌ره‌ی به‌ناو رزگاركردنی شام روویداوه‌ كه‌ روویه‌كی دیاری رێكخراوی به‌ره‌ی نووسره‌-ن.

هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كان روونیان كردۆته‌وه‌ كه‌ له‌ته‌قینه‌وه‌كه‌دا 6 هاووڵاتی سڤیڵ برینداربوون كه‌ دووانیان منداڵن، هه‌روه‌ها 16چه‌كداری به‌ره‌ی شام كوژراون و برینداربوون، كه‌ له‌نێو باڵه‌خانه‌ی كۆگاكه‌ كاریان ده‌كرد .

شایانی باسه‌ ئه‌و كۆگایه‌ی ته‌قیوه‌ته‌وه‌ پێشتر كارگه‌ی دروستكردنی كه‌ل و په‌لی پلاستیكی بووه‌و چه‌كدارانی به‌ره‌ی به‌ناو رزگاركردنی شام  بۆ دروستكردنی ته‌قه‌مه‌نی به‌كاریان هێناوه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار