ئەمڕۆ و سبەی مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت



بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان  بڵاویکردۆتەوە ئەمڕۆ و سبەی ژمارەیەک وەزارەت مووچەی مانگی 9 ى ئه‌مساڵ وه‌رده‌گرن


له‌خشته‌كه‌ی وه‌زاره‌تى داراییدا هاتووه‌ ، ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ 18 ى 10 ى 2020 ، مووچه‌ى  وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، خاوەن پێداویستی تایبەت، ئەنجومەنی دادوەری، وەزارەتی داد، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی، وەزارەتی خوێندنی باڵا و سەرجەم دەستە سەربەخۆکان دابەشدەکرێت.

 

 
 راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ سبەی دوو شەممە  مووچه‌ی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار و وەزارەتی كارەبا و وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان و وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن و هەروەها سەرۆكایەتی هەرێم و پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران دابه‌شده‌كرێت