له‌گه‌رمیان 231 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونه‌وه‌


به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى گه‌رمیان ئاماری هه‌فته‌ی كۆرۆنا له‌حاله‌ته‌كانی تووش بوون ،چاك بوونه‌وه‌ ، گیان له‌ده‌ستدان راگه‌یاند 


ته‌ندروستى گه‌رمیان رایده‌گه‌ێنێت له‌ 10 تا 16 ى تشرینی یه‌كه‌می 2020  1145 پشكنینی كۆرۆنا بۆ هاوڵاتیانى سنوره‌كه‌مان ئه‌نجام دراوه‌

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا212 كه‌سی دیكه‌ تووشی كۆرۆنا بوون و 238 تووشبووش له‌په‌تاكه‌ چاكبوونه‌ته‌وه‌

له‌كۆتاییدا ته‌ندروستى گه‌رمیان رایده‌گه‌ێنێت كه‌ هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا 5 كه‌سی دیكه‌ به‌په‌تاكه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌

1


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز