ھێمن ھەورامی لە دۆخی تەندروستی سەعدی ئەحمەد پیرە ده‌پرسێت

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان به‌ یاوه‌ری سەرۆکی دیوانی پەرلەمانی کوردستان سه‌ردانی سەعدی ئەحمەد پیرەیان كرد لەدۆخی تەندروستییان پرسیه‌وه‌.

ئەمڕۆ سێ شەممە 20/10/2020 هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە ماڵەكەی خۆی لە شاری هەولێر  پێشوازیكرد لە شاندێكی پەرلەمانی كوردستان كە پێكهاتبوون لە بەڕێزان ھێمن ھەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ، ئەردەلان محمد ئیسماعیل سەرۆکی دیوانی پەرلەمانی کوردستان
لە سەردانەكەیاندا شاندی میوان لە نزیكەوە لەدۆخی تەندروستی هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە -یان پرسی و هیوای ساغ و سەلامەتی و تەندروستیەكی باشیان بۆ خواست. 

لە دیدارەكەدا هەردوولادا گفتۆگۆیانكرد لەبارەی دواین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی گۆڕەپانی سیاسی هەرێمی کوردستان و عیراق و ناوچەکە بەگشتی هاوکات چۆنیەتی مامەڵەی هێز و لایەنە سیاسیەکان لەگەڵ ئەو تەوژمی گۆرانکارییە خێرایانەی لەسەرئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی لەناوچەکەدا روودەدەن تەوەرێكی تری دیدارەكەیان بوو.