تەندروستی عێراق: 52 تووشبووی دیكه‌ی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئامارێكی تایبه‌ت به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند: له‌ دوێنێه‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ 52 تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 2020/10/21 وەزارەتی تەندروستی و ژینگه‌ی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تایبه‌ت به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌ رایگەیاند: 3667 كه‌سی دیكه‌ تووشی کۆرۆنا بوون، 2876 تووشبوو بە تەواوەتی چاكبوونەتەوە و 52 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیدا هاتووه‌، تێکڕاى تووشبووان بە کۆرۆنا لە سه‌رتاسه‌ری عێراق گه‌یشته‌ ‌‌438265 تووشبوو.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ده‌ڵێت: 369010 تووشبووش چاکبوونەته‌وه‌ نه‌خۆشخانه‌كانیان جێهێشتووه‌، رێژه‌ی چاکبوونەوە واتا (%84.2)ى کۆى تووشبووان.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیدا هاتووه‌، ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدان له ‌سه‌رتاسه‌ری وڵات تا ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ گه‌یشته‌ 10418 كه‌س.