گه‌شته ئاسمانییه‌كانی نێوان سلێمانی و توركیا ده‌ستپێده‌كاته‌وه
له هه‌فته‌ی ئایینده‌وه گه‌شته ئاسمانییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی بۆ وڵاتی توركیا ده‌ستپێده‌كاته‌وه و هه‌فتانه دوو گه‌شت ئه‌نجام ده‌درێن.
تاهیر عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد، گەشتە ئاسمانییەكانی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی لەگەڵ توركیا لە رۆژی بیست و شه‌شی ئەم مانگەوە دەستپێدەكاتەوە و هەمان ڕۆژی یەكەمین گەشتی ئاسمانی لە سلێمانییەوە بۆ توركیا ئەنجام دەدرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد هه‌فتانه له فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانییه‌وه دوو گەشتی ئاسمانیی هاتن و چوون لەنێوان سلێمانی و توركیا ئەنجام دەدرێت.
هەروەها گوتیشی: بەپێی ئەو ئیمەیڵەی لەلایەن هێڵی ئاسمانیی توركش ئێرلاینەوە بۆ فرۆكەخانەی سلێمانی نێردراوە، دووپاتیكردۆته‌وه هه‌فتانه دوو گه‌شت ئه‌نجام ده‌ده‌ن، بەڵام دواتر بەپێی خواست، گەشتەكان زیاتر دەبن.