به‌ڤیدیۆ..له‌دوبه‌ی نافوره‌ی "نه‌خله‌" وه‌كو گه‌وره‌ترین  نافوره‌ ناوی چووه‌ ناو كتێبی گینس

رووبه‌ره‌كه‌ی 14 هه‌زار و 335 مه‌تری چوارگۆشه‌یه‌

 له‌دوبه‌ی نافوره‌ی "نه‌خله‌" وه‌كو گه‌وره‌ترین  نافوره‌  له‌ جیهان ،ناوی چووه‌ ناو كتێبی گینس بۆ ژماره‌ پێوانه‌ییه‌كانی جیهان.

له‌ وڵاتی ئیمارات  له‌ شاری  دوبه‌ی"نافوره‌ی نه‌خله‌" له‌ دوبه‌ی كه‌وته‌كار ، ژماره‌ی پێوانه‌یی له‌ جیهان تۆماركرد و ناوی چووه‌ ناو كتێبی گینس بۆ ژماره‌ پێوانه‌ییه‌كانی جیهان.

جیاوازی نافوره‌ی "نه‌خله‌" له‌ نافوره‌كانی تر جیهان  بریتییه‌،له‌وه‌ی  رووبه‌ره‌كه‌ی 14 هه‌زار و 335 مه‌تری چوارگۆشه‌یه‌، زیاتر له‌ لووله‌یه‌كی رووناكی "لید"ـی هه‌یه‌ و 7 هه‌زار و 500 ده‌میله‌ی هه‌یه‌، كه‌ ده‌توانن ئاو بۆ 105 مه‌تر به‌ ستوونی هه‌ڵبده‌ن.

  شایانی باسه‌ جوڵه‌ی نافوره‌ی "نه‌خله‌"ی به‌ پێی ده‌نگی موزیك سه‌ماو جوڵه‌ ده‌كات.

وه‌رگێران و دارشتنه‌وه‌ی / كامران