مسته‌فا كازمی: ناوچه‌ی سه‌وز له‌ كاتژمێر 6ی به‌یانی تاوه‌كو 5ی ئێواره‌ ده‌كرێته‌وه‌

له‌سه‌ر راسپارده‌ی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق، ناوچه‌ی سه‌وز له‌ كاتژمێر 6ی به‌یانی تاوه‌كو 5ی ئێواره‌ ده‌كرێته‌وه‌.

مسته‌فا كازمی،سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق ، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی راسپاردووه‌ كه‌ ناوچه‌ی سه‌وز له‌ كاتژمێر 6ی به‌یانی تاوه‌كو 5ی ئێواره‌ بكرێته‌وه‌.

محه‌مه‌د به‌یاتی،سكرتێری تایبه‌تی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق گوتی: له‌سه‌ر راسپارده‌ی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق ، بڕیاردراوه‌ ناوچه‌ی سه‌وز له‌ كاتژمێر 6ی به‌یانی تاوه‌كو 5ی ئێواره‌ بكرێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها سكرتێری مسته‌فا كازمی، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌مه‌ش كردووه‌ كه‌ كردنه‌وه‌كه‌، چوون و هاتن له‌ رێگای به‌رزه‌ پرده‌وه‌، به‌ ئاراسته‌ی فڕۆكه‌خانه‌و به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ده‌بێت.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار