وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق: له‌سه‌ره‌تای مانگی داهاتوودا نرخی به‌نزینی موحه‌سه‌ن ده‌بێته‌ 650 دینار

وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له‌سه‌ره‌تای مانگی داهاتوودا نرخی یه‌ك لیتری به‌نزینی موحه‌سه‌ن ده‌كاته‌ 650 دیناری عێراقی.

له‌مباریه‌وه‌ هه‌یبه‌ت حه‌لبوسی،سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌وت و ووزه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی عێراق ، له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: له‌م ماوه‌یه‌دا وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق بڕیاریداوه‌ كه‌ نرخی به‌نزینی موحه‌سه‌نی ئۆكاتن به‌رز له‌ 850 دیناره‌وه‌ ببێته‌ 650 دینار.

هه‌روه‌ها گوتی: وه‌زاره‌تی نه‌وت توێژینه‌وه‌یه‌كی بۆ باشتركردنی به‌روبوومه‌ نه‌وتییه‌كان به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی و چالاكردنی رێگاكانی به‌بازاڕكردن ئاماده‌ كردووه‌.

هه‌یبه‌ت حه‌لبوسی گوتیشی: بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وت له‌سه‌ره‌تای مانگی داهاتوودا به‌ ئامانجی رووكردنه‌‌ به‌نزینی موحه‌سه‌ن ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

ژێده‌ر / فورات نیوز