نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت ده‌گاته‌ 53 دۆلار

پێشبینی ده‌كرێت دوای سه‌ركه‌وتنی تاقیكردنه‌وه‌ی ڤاكسینه‌كانی كۆڕۆنا نرخی نه‌وت بگاته‌ 53 دۆلار.

بانكی باركلیز-ی بریتانی پێشبینی كردووه‌ كه‌ له‌ ساڵی 2021  نرخی خاوی برێنت-ی پێوانه‌یی بگاته‌ 53 دۆلار بۆ به‌رمیلێك.

11

بانكه‌كه‌ روونیكردۆته‌وه‌ كه‌ دوای كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌ لایه‌ن ئۆپێك و سه‌ركه‌وتنی تاقیكردنه‌وه‌ی ڤاكسینه‌كانی كۆڕۆنا ،نرخی نه‌وت له‌ساڵی نوێ ده‌گاته‌ 53 دۆلار.

هه‌روه‌ها بانكه‌كه‌ پێشبینی كردووه‌ كه‌نرخی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی بگاته‌ 50 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك.

شایانی باسه‌ ئه‌مرۆ نرخی خاوی برێنت به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆماركردوو گه‌یشته‌ 46 دۆلارو 49 سه‌نت.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

ژێده‌ر/ شه‌فه‌ق نیوز