چەند پەیامێکی هاوخەمی لە بارەگای بارزانییەوە

باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی حاجی ئیسماعیل ئه‌حمه‌د قه‌م چۆغه‌یی‌ ده‌كات

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێزان، خانه‌واده‌ی حاجی ئیسماعیل ئه‌حمه‌د قه‌م چۆغه‌یی

به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی (حاجی ئیسماعیل ئه‌حمه‌د قه‌م چۆغه‌یی) برای شه‌هید(ساڵح)مان بیست.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌تان و ته‌واوی خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای مه‌زن داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو كاكه‌ حاجی ئیسماعیل به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، دڵنه‌وایی و ئارامیش به‌ ئێوه‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی

27ـی11ـی2020

..........................

باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ عومه‌ر حه‌مه‌عه‌لی نه‌وێ ده‌كات

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێز، كاك عومه‌ر حه‌مه‌عه‌لی نه‌وێ

به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی برای به‌ڕێزتان(مه‌حمود حه‌مه‌عه‌لی فه‌ره‌ج)مان بیست.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ و خزم و دۆستانتان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ یه‌زدانی مه‌زن داواكارین گیانی خوالێخۆشبووی براتان به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، دڵنه‌وایی و ئارامی به‌ به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی

27ـی11ـی2020

..........................

باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ سه‌یفه‌دین حه‌سه‌ن مه‌حه‌ره‌م ده‌كات

به‌ناوی یه‌زدانی مه‌زن و به‌خشنده‌

به‌ڕێز، كاك سه‌یفه‌دین حه‌سه‌ن مه‌حه‌ره‌م

به‌داخێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی هاوژینی به‌رێزتان، خاتوو(شه‌مسه‌ محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا)مان بیست.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی له‌به‌ڕێزتان و ته‌واوی خانه‌واده‌ و خزمانتان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌ هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین گیانی خوالێخۆشبووی هاوژینتان به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به‌به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، سه‌بوری و ئارامیش به‌ به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی

27ـی11ـی2020

...........................

باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی عه‌بدوڵڵا حاجی ره‌سوڵ تۆبه‌كاران ده‌كات

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێزان، خانه‌واده‌ی خوالێخۆشیبوو عه‌بدوڵڵا حاجی ره‌سوڵ تۆبه‌كاران

به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تی دیاری بیتۆین و پشده‌ر(عه‌بدوڵڵا حاجی ره‌سوڵ تۆبه‌كاران)مان بیست.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌تان و ته‌واوی خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای مه‌زن داواكارین ئارامی و دڵنه‌وایی به‌ ئێوه‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت و گیانی خوالێخۆشیبوو به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی

27ـی11ـی2020