داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشە مووشەکییەکەی سەر پاڵاوگەی بێجی راگەیاند

دره‌نگانی شه‌وی رابردوو  دوو مووشەك ئاراسته‌ی پاڵاوگەی چینیه‌ لە پارێزگای سەڵاحەدین كرا، ئاگرێكی گەورەی لێ كەوتەوە.

بەگوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵ، دوو مووشەک لە (پاڵاوگەی سینییە) لە بێجی سەر بە پارێزگای سەلاحەددین کەوتەخوارەوە، لە ئاکامدا ئاگرێكی گەورە لەنێو ئەو پاڵاوگەیە کەوتەوە و پێنج سەربازی سوپای عێراق بریندار بوون.

بەگوتەی بەرپرسانی ئەو پاڵاوگە، دوای بەرکەوتنی دوو مووشەک بە کۆگایەکی سووتەمەنی، پرۆسەکان لەو پاڵاوگە راگیران.

دوای ئەو بۆردومانە مووشەکییە، رێکخراوی تیرۆریستیی داعش بەرپرسیارێتی ئەو بۆردومانەی گرتە ئەستۆی خۆی و رایگەیاند: دوو مووشەکی جۆری کاتیۆشایان لەو هێرشە بەکارهێناوە.

شایه‌نی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌، دره‌نگانی شه‌وی رابردوو دوو مووشەک لەناو پاڵاوگەی چینی لە قەزای بێجی کەوتوەتەخوارەوە و بەهۆیەوە ئاگر لە یەکێک لە بۆرییەکانی نەوت کەوتوەتەوە و گڕی گرت.