سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق: گۆچانی سیحریمان پێ نییه‌ هه‌موو داواكارییه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ین

مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق چه‌ند لایه‌نێكی عێراقی به‌ نانه‌وه‌ی پشێوی له‌ پارێزگای ناسریه‌ تۆمه‌تبار ده‌كات .

مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بێ ئه‌وه‌ی ناوی هیچ لایه‌ن و پارتێكی سیاسی عێراقی بهێنێت ڕایگەیاندووه‌ چه‌ند لایه‌نێكی عێراقی تۆمه‌تبارن به‌ دروستكردنی به‌ربه‌ره‌كانی له‌ ناسرییه‌دا .

كازمی لەگەڵ تیمی قه‌یرانی كه‌ سه‌ردانی ناسرییه‌ی  كردووه كۆبووەتەوە و‌ رایگه‌یاندووه‌، پێویسته‌ خۆپێشانده‌ران ئارام ببنه‌وه‌و حكومه‌ته‌كه‌ی گۆچانی سیحری نییه‌، تاوه‌كو سه‌رجه‌م داواكارییه‌كان جێبه‌جێ بكات، به‌ڵام چانسی سه‌ركه‌وتنی هه‌یه‌ له‌ گێڕانه‌وه‌ی ئاسایش و ئارامی بۆ شاره‌كه‌ .