له‌هه‌ولێر كونسوڵخانەی ئەمەریكا پێداویستی خوێندن به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك قوتابخانە دابەشکرد
30/11/2020 - 13:11
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه ئەمڕۆ 30/11/ 2020، بە ئامادەبوونی كۆڵۆنێڵ جۆلیات بەرپرسی نوسینگه‌ی هەماهەنگی ئەمنی عێراق لە كونسوڵخانەی ئەمەریكا لە هەولێر و ژمارەیەک لە یاریدەدەرانی و نوێنەری وەزارەتی پێشمەرگە، وەجبەیەکی تری هاوكاری و پێداویستی خوێندن بەسەر قوتابیانی دەوروبەری پارێزگای هەولێر دابەش كرا.
راشیده‌گه‌یه‌نن كه هاوكارییه‌كه له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و دۆستایه‌تی نێوان ئه‌مریكاو هه‌رێمی كوردستاندایه و له‌لایه‌ن رێكخراوی کیزۆنی لوبنانی ناحكومی ئامادەكراوە.
ئەو دیاریانە بووە مایەی خۆشحاڵی قوتابیان، بڕیاریشە لە رۆژانی داهاتوو ئەو پێداویستیانە بە سەر ژمارەیەك قوتابخانەی دیكه‌ی دەوروبەری پارێزگای هەولێر دابەشبكرێت.

شوان عه‌زیز