کەشناسی پێشبینییه‌كانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێمی كوردستانی راگەیاند
30/11/2020 - 10:45
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزەی هه‌رێمی کوردستان پێشبینییەکانی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه و سبه‌ی ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاوكرده‌وه
به‌پێی پێشبینییه‌كان ئه‌مرۆ ئاسمانی زۆربەی ناوچەكانی كوردستان لەنێوان ساماڵ و پەڵە ھەوردا دەبێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی هه‌رێمی رایگه‌یاندووه كه رۆژی سێشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێت، پاشان لە ھەندێك ناوچە دەگۆڕێت بۆ پەڵە ھەور و نیمچە ھەور.



