ئەمریکا سزاى بەسەر چەند کەسایەتییەکی ئێران و کۆمپانیایەکی چینیدا سه‌پاند

ئەمریکا سزای بەسەر 12 کەسایەتی و لایەنی ئێرانی و  کۆمپانیایەکی چینیدا سه‌پاند.

لەراگه‌یه‌ندراوێكی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکادا هاتووە، ئەمریکا سزای بەسەر 12 کەسایەتی و لایەنی ئێرانیدا سەپاند کە دەستیان لەبەرهەمهێنانی ماددە کانزاییەکاندا هەبووە.

هاوکات کۆمپانیایەکی چینیشی بەتۆمەتی فرۆشتنی ماددەی کانزایی بەئێران خستە لیستی سزادراوانەوە.