هێزه‌كانی ده‌ریایی ئێران له زه‌ریای هیند-دا مانۆڕی سه‌ربازییان ده‌ستپێكرد
13/1/2021 - 15:18
هێزه‌كانی ده‌ریایی ئێران، له ده‌ریای عومان و زه‌ریای هیند مانۆڕی سه‌ربازییان ده‌ستپێكرد.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی فه‌رمی ئێران "IRNA"، مانۆڕه‌كه له‌ژێر ناوی "هێزی 99" له كه‌ناراوه‌كانی ده‌ریای عومان و باكووری زه‌ریای هیند به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له مانۆڕه‌كه‌دا هه‌ریه‌كه له سوپاسالاری ئێران، محه‌مه‌د باقری و فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای ئێران، سه‌ید عه‌بدولڕه‌حیم موسه‌وی ئاماده بوون و نوێترین كه‌شتی و ژێرده‌ریایی جه‌نگی ئێران له‌گه‌ڵ جۆره‌ها مووشه‌ك، فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و مه‌شقی هێزه سه‌ربازییه‌كان نمایش ده‌كرێن.