ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌ داوا له‌ دانیشتوانه‌كه‌ی ده‌كات له‌ خۆپارێزی به‌رده‌وام بن

له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ئاماری تووشبووان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا كه‌می كردووه‌ و له‌ماوه‌ی پازده‌ رۆژی رابردوودا ته‌نها تووشبوویه‌كی كۆرۆنا له‌ نه‌خۆشخانه‌ی وه‌فا پێویستی به‌ چاره‌سه‌ری پزیشكی هه‌بووه‌.

به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی وه‌فای تابه‌ت به‌ چاره‌سه‌ری تووشبووانی كۆرۆنا له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ داوای له‌ هاووڵاتیان كرد به‌رده‌وامبن له‌ خۆپارێزی و جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان.

گوتیشی: ئه‌وه‌ی پێویستیشه‌ ئاماژه‌ی بۆ بكرێت له‌ مانگی حوزه‌یرانی ساڵی رابردووه‌وه‌ تا ئێستا له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ زیاتر له‌ حه‌وت هه‌زار و سێسه‌د و په‌نجا و هه‌شت پشكنینی كۆرۆنا كراو و سێ هه‌زار و نه‌وه‌د و نۆ له‌ پشكنینه‌كان ئه‌نجامه‌كه‌ی پۆزه‌تیڤ بووه‌ و هه‌زار و شه‌شسه‌د تووشبوو به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری له‌ نه‌خۆشخانه‌ خه‌وێنراون و سه‌د و په‌نجا و چوار تووشبووش گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌.