نرخی نه‌وت دابه‌زی

به‌ 55 دۆلارو 90 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌ جیهانییه‌كانی نه‌وت، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت به‌ 55 دۆلارو 90سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

به‌راورد به‌دوێنی ، ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وت نزمبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت گه‌یشته‌ 55 دۆلارو 90 سه‌نت.

هه‌روه‌ها یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس WTI گه‌یشته‌ 52 دۆلار و 80 سه‌نت.

شایانی باسه‌ دوێنێ یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت گه‌یشته‌ 57 دۆلارو 23 سه‌نت.

وه‌رگێراِن و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار