به‌ وێنه‌..سه‌ید كه‌مال 63ساڵه‌ كوبه‌ دروست ده‌كات

له‌ ته‌مه‌نی 12 ساڵیه‌وه‌ له‌گه‌ڵ باوكی ده‌ستی كردووه‌ به‌ كوبه‌ دروست كردن

ژیان،به‌كاركردنه‌وه‌  جوانه‌،كورد ده‌مێكه‌ وتوویه‌تی" ده‌ستی ماندوو له‌سه‌ر سكی تێره‌" ، مام سه‌ید كه‌مال له‌ ساڵی 1940 له‌ دایكبووه‌، له‌ ته‌مه‌نی 12 ساڵیه‌وه‌ له‌گه‌ڵ باوكی ده‌ستی كردووه‌ به‌ كوبه‌ دروست كردن.

سه‌ید كه‌مال ، له‌ شاری هه‌ولێر له‌ بازاڕی شه‌قامی باته‌ ، ماوه‌ی 63 ساڵه‌ خه‌ریكی دروستكردنی كوبه‌یه‌ ، ده‌ست ره‌نگینی له‌ دروستكردنی كوبه‌ چێژو له‌زه‌تی تایبه‌تی به‌ كوبه‌كه‌ی ئه‌وی داوه‌ .

 به‌ وته‌ی مام سه‌ید هاوڵاتیانی  پارێزگانی كوردستان كه‌ دێنه‌ ھه‌ولێر بۆ خواردنی كوبه‌ سه‌ردانی ده‌كه‌ن.

شایانی باسه‌  نرخی كوبه‌كانی مام سه‌ید ،جیاوازه‌ و له‌ ھه‌زار دیناره‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات تا 10 ھه‌زار دینار.

ktv

ktv

ktv

ژێده‌ر-گروپی ھه‌ولێر

فۆتۆ: رێباز سیان