پێكوته‌یه‌كی نوێ بۆ دابه‌زینی فشاری خوێن به‌رهه‌مهێندرا              

نه‌خۆشی فشاری خوێن ته‌نها له‌ماوه‌ی ساڵێك دا سێ جار له‌ ئه‌م پێكوته‌یه‌ به‌كارده‌هێنێت

پزیشكانی سویسرا رایانگه‌یاند ،پێكوته‌یه‌كی نوێیان به‌ دابه‌زینی فشاری خوێن به‌رهه‌م هێناوه‌، كه‌ نه‌خۆشه‌كان ده‌توانن ، له‌ بری ده‌رمانه‌كانی تر به‌كاری بهێنن.

ئه‌م پێكوته‌ نوێیه‌ وا له‌ جه‌سته‌ی نه‌خۆش ده‌كات به‌رگری به‌هێز بێت و رێگری له‌به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن به‌كات .

جیاوازی ئه‌م پێكوته‌یه‌ له‌ گه‌ڵ ده‌رمانه‌كانی پێشتر ئه‌وه‌یه‌ ،كه‌ ماوه‌یه‌كی زۆر كاریگه‌ری  له‌سه‌ر خوێن ده‌بێت ، وه‌كو دره‌مانی ئێستا نییه‌ ، كه‌ رۆژانه‌ پێویست ده‌كات  نه‌خۆش بخوات ، وه‌كو ئاشكرایه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی فشاری خوێنیان هه‌یه‌ ده‌بێ رۆژانه‌ به‌ پێی رێنمایی دكتۆر  ده‌رمانه‌كه‌ بخۆن.

لێكۆله‌وه‌ران ده‌ڵێن: له‌ كاتی سه‌ركه‌وتنی ئه‌م پێكوته‌یه‌ ،ئه‌و كه‌سه‌ی تووشی نه‌خۆشی فشاری خوێن  بووه‌ له‌ بری به‌كارهێنانی  حه‌ب و ده‌رمانی رۆژانه‌ ،  ته‌نها له‌ماوه‌ی ساڵێك دا  سێ جار له‌ ئه‌م پێكوته‌یه‌ به‌كار ده‌هێنێت ،هه‌رچه‌نده‌  تائێستا له‌ ژێر لێكۆلینه‌وه‌و ئه‌زموون دایه‌ ، چه‌ند ساڵیكی ده‌وێت تا ده‌گاته‌ ده‌ست نه‌خۆش . به‌ڵام دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م پێكوته‌یه‌ پێشكه‌وتنێكی پزیشكی زۆر  باشه‌ بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م نه‌خۆشییه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار