به‌ ڤیدیۆ.. هونه‌رمه‌ندێك به‌ کلیپێك باس له‌ نه‌هامه‌تییه‌كانی ساڵی 2020 دەکات  

لە دەرهێنانی ئارام خەسرەو

هونه‌رمه‌ندێك کلیپێك به‌ ناوی(ساڵی ژان) كه‌ باس له‌ نه‌هامه‌تییه‌كانی ساڵی 2020 ده‌كات بڵاوكرده‌وه‌.

كلیپی (ساڵی ژان)،كه‌ باس له‌ رووداوه‌ ناخۆشه‌كانی ساڵی 2020 ده‌كات، له‌ ووتنی هونه‌رمه‌ند‌ "ماندی جه‌لال" ، کە تێکست و میلۆدی هی خۆیەتی.

كلیپه‌كه‌ باسی کۆژانەکانی ساڵی 2020 دەکات کە ساڵێکی پڕقوربانی و پڕ لەدەستدانی ئازیزانمان بووە، ماندی جەلال و لە دەرهێنانی ئارام خەسرەوە.

 گۆرانییه‌كه‌، لەستۆدیۆی سۆفت کاری میوزیک و دەنگی بۆ کراوە و لە وێنەگرتنی زانیار خۆشناو، بەڕێوەبەری هونەری جێگر شێخ مەحەممەدە و کاری فۆتۆگرافی لەلایەن زانا عەلی، نەقیب ئەبوبەکر بەڕێوەبەری بەرهەم و کاری مۆنتاژی لەلایەن ئیبراهیم ڕەمەزان بۆ ئەنجام دراوە.