هاووڵاتییەکی کورد لە بەندیخانەی سنە لەسێدارە درا



هاووڵاتییەکی خەڵکی سەوڵاوا کە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنرا بوو، سزاکەی لە بەندیخانەی سنە جێبەجێ کرا.

ڕێکخراوی  هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌، ئەمڕۆ دووشەممە  18 ى 1 ى 2021 ، دووەم سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی (فاتێح قادری) تەمەن 46 ساڵ کە ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو گوازرابوویەوە بۆ ژووری تاکەکەسی بەندیخانەی ناوەندیی سنە، لەو بەندیخانەیە جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار كه‌به‌هه‌نگاوی راگه‌یاندووه‌، دوێنێ یەکشەممە ڕابردوو بنەماڵەی ئەو بەندکراوە بۆ دواهەمین چاوپێکەوتن بانگ کرابوون.

بەپێی ئامارێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی 10 مانگی ڕابردوو لانیکەم سزای سێدارەی 13 هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی سنه جێبەجێ کراوە.