ڤیدیۆ.. له‌سودان شارێك له‌ژێر زه‌وی ده‌دۆزرێته‌وه‌

به‌گوێره‌ی گرته‌ ڤیدیۆیه‌ك كه‌ له‌نێو تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ستاوده‌ستی پێكراوه‌، تیایدا تۆڕێكی تونێلی بێ كۆتایی كه‌ به‌شارێكی ته‌واو ده‌چێت ده‌رده‌كه‌وێ.

ئه‌و هه‌ژماره‌ی گرته‌كه‌ی له‌ یوتیوب بڵاوكردۆته‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌م تونێلانه‌ ده‌كه‌وێته‌ ناوچه‌ی مه‌روی شوێنه‌واریی له‌ باكووری سودان ، كه‌ ئه‌مه‌ش زانایانی تووشی شۆك كردووه‌.

له‌گرته‌كه‌دا كۆمه‌ڵه‌ كه‌سێك ده‌چنه‌ نێو تونێله‌ ئاڵوزه‌كان و وێنه‌گری گرته‌كه‌ ده‌ڵێت: ئه‌م تونێلانه‌ كۆتاییان نییه‌و ئه‌گه‌ر كه‌سێك ووریا نه‌بێ كاتێك ده‌چێته‌ نێو تونێله‌كان،ئه‌وا رێگای هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ی لێ وون ده‌بێت.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار