نێچيرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ مه‌زلووم عه‌بدى ده‌كات

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، 20/1/2021 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مه‌زلووم عه‌بدى، بۆ كۆچى دوايى خوالێخۆشبووى دايكيان، سه‌ره‌خۆشى لێ كرد.

نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، وێڕاى ده‌ربڕينى هاوسۆزى و هاوخه‌مى له‌گه‌ڵ خۆيان و خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌يان، هيواى خواست خواى مه‌زن، گيانى خوالێخۆشبووى دايكيان به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و دڵنه‌وايى و سه‌بووريى هه‌مووان بداته‌وه‌.

لاى خۆيه‌وه‌ به‌ڕێز مه‌زلووم عه‌بدى، سوپاس و پێزانينى خۆى و خانه‌واده‌كه‌يانى بۆ به‌ڕێز 
 نێچيرڤان بارزانى و هاوخه‌مييان ده‌ربڕى.