په‌رله‌مانتارێكی عێراق : سوننه‌كان ده‌نگ له‌سه‌ر پشكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ن

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌ێنێت، ناتواندرێت جارێكی دیكه‌ نرخی نه‌وت له‌نێو بوودجه‌دا گۆڕانكاری به‌سه‌ردا بێت.

ئیخلاس دلێمی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ ئاژانسی هه‌واڵیی عێراقی راگه‌یاندووه‌، پشكی هه‌رێمی كوردستان به‌ر له‌ په‌سندكردنی، ده‌بێ رێككه‌وتنی سیاسی له‌سه‌ر بكرێت.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كێشه‌ی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق نییه‌، به‌ڵكو كێشه‌كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گوتیشی: په‌رله‌مانتاره‌كانی سوننه‌ ده‌نگ له‌سه‌ر پشكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ن.

ئیخلاس دلێمی روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ ناتواندرێت جارێكی دیكه‌ نرخی نه‌وت له‌نێو بوودجه‌دا گۆرانكاری به‌سه‌ردا بێت.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار