به‌ڤیدیۆ.. رۆژنامه‌نووسێك له‌ پێناو رزگاركردنی سه‌گێك ده‌چێنه‌ ناو ده‌ریاچه‌یه‌كی به‌ستوو

رۆژنامه‌نووسێكی روسی، سه‌گێكی له‌ مردن رزگار كرد، كاتێ ئه‌و سه‌گه‌ كه‌تبووه‌ ناو ده‌ریایه‌كی به‌ستوو ،نه‌ی ده‌توانی جووڵه‌ بكات .

ئه‌و رۆژنامه‌ نووسه‌ ناوی (ئه‌كسنده‌ر سلشنیف)ه‌ له‌كاتی وێنه‌گرتن و ئاماده‌كردنی راپۆرتێك له‌سه‌ر ژیانی مراوی له‌ وه‌رزی زستان ،له‌و كاته‌ منداڵێك هاوری كرد به‌ بوونی سه‌گێك له‌ نێو ده‌ریاچه‌كه‌ ، رۆژنامه‌ نووسه‌كه‌ له‌گه‌ڵ هاوكاره‌كانی چوونه‌ شوێنه‌كه‌ ،كاتێ ئه‌م دیمه‌نه‌ی بینی، جله‌ كانی داكه‌ناد خۆی فرێدایه‌ ناو ده‌ریاچه‌كه‌، سه‌گه‌كه‌ی له‌ مردن رزگار كرد.

رۆژنامه‌نووسه‌كه‌ هه‌وڵیدا له‌رێگه‌ی پاڵتۆیه‌كه‌ی پله‌ی گه‌رمی سه‌گه‌كه‌ به‌رز بكاته‌وه‌، دواتر سه‌گه‌كه‌ی خسته‌ناو ئۆتۆمبیلییه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی گه‌رمی بكاته‌وه‌.

وه‌رگێران و دارشتنه‌وه‌ی – كامران