یه‌كه‌م ژن له‌ پـۆستی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا : ئاماده‌م بۆ خزمه‌تكردن

كامالا هاریس، كه‌ له‌ 59یه‌مین هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا وه‌كو جێگری سه‌رۆكی كاندیدی دیموكراته‌كان جۆ بایدن هه‌ڵبژێردرا، له‌ واشنتۆنی پایته‌خت له‌ ژێر رێكارێكی ئه‌منیی توندی نائاسایی سوێندی یاسایی خوارد و ده‌ستی به‌ ئه‌ركه‌كه‌ی كرد.

هاریس، كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی 3ی تشرینی دووه‌می 2020ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا وه‌كو جێگری سه‌رۆك كانیدكرابوو، بووه‌ یه‌كه‌م ژن كه‌ پۆستی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكای وه‌رگرتبێت.

پاش نیوه‌ڕۆی چوارشه‌ممه‌ كامڵا هێرسی دیموكرات شوێنی مایك پـێنسی كۆماری جێگری سه‌رۆكی پـێشووی گرته‌وه‌ و ده‌ستبه‌جێ له‌سه‌ر تویته‌ره‌كه‌ی نووسی ئاماده‌م بۆ خزمه‌تكردن.

هاریس-ی 56 ساڵان، وه‌كو یه‌كه‌م ژنی ره‌شپێست و به‌ ره‌چه‌ڵه‌ك هیندی و كاریپی ئه‌و پۆسته‌ وه‌ربگرێـت ناوی چووه‌ مێژووه‌وه‌.