لە عیراق 685 كهسی دیكه تووشی كۆرۆنا بوون
22/1/2021 - 15:37
وەزارەتی تەندروستی عیراق رایگهیاند: ئەمڕۆ بۆ یەكەمجار لەماوەی 6 مانگی ڕابردوودا كەمترین ژمارەی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە.
ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تایبهت به كۆرۆنا بڵاوكردهوه رایگهیاند: لە سەرتاسەری عیراق 685 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
وەزارەتەكە ئاشكرایكردووە، لەم ماوهیهدا حهوت تووشبووی كۆرۆنا گیانلەدەستدا
تەندروستی عیراق دهشڵێت: هەزار و 567 تووشبووش چاكبوونەتەوە.
