زاخۆ.. له ڕووداوێكی ئاگركه‌وتنه‌وه‌دا 12 خێوه‌تی ئاواره‌كانی شنگال له كه‌مپی چه‌مشكۆ سووتان
22/1/2021 - 17:25
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاگر له كه‌مپی ئاواره‌كانی چه‌مشكۆ كه‌وته‌وه و به‌هۆیه‌وه زیانی ماددی گه‌وره‌ی لێكهوتهوه.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه ڕایگه‌یاند: به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له كه‌مپی ئاواره‌كانی چه‌مشكۆ له سنووری قه‌زای زاخۆ 12 خێوه‌تى ئاواره‌كانی شنگال سووتان.
له باره‌ی زه‌ره‌ر و زیانه‌كانیشه‌وه ڕاشیگه‌یاند: ڕووداوه‌كه خۆشبه‌ختانه زیانی گیانی به‌دواوه نه‌بووه و ته‌نیا زیانی ماددی لێكه‌وتۆته‌وه.