سوید قەدەغەی هاتنە ژوورەوەی هاووڵاتیانی لە نەرویجەوە راگەیاند
بەپێی ئاژانسی تەندروستی گشتی سوید ، ئەو ڤایرۆسە گۆراوەی كه بڵاوبووهتهوه دەتوانێت لە سوید وەک لە نەرویج بەربڵاو بێت .
"میکائیل دامبێری "وەزیری ناوخۆی سوید دەڵێت " ئەو جۆرە ڤایرۆسەی لە سوید دۆزراوەتەوە هێشتا نەبۆتە هۆی سەرهەڵدانی هیچ جۆرە بڵاوبونەوەی هێشوویی .
سوید ڕێوشوێنێکی نوێ لەجێگەی خۆی دەگرێت و هەوڵێکە بۆ ڕێگرتن لەگۆڕانی جۆره ڤایرۆسی گۆڕاوی بەریتانی، کە ئێستا لە ناوچەی ئۆسلۆ بڵاوبووهتهوه و ئیستا لەسویدیش بڵاودهبێتهوه.
ئێستاش ئۆسلۆ و 10 شارەوانی دیکەی نزیک بەره و توندترین داخستنی کۆمەڵگاکهیان دهچن.
شیهنی باسه ڕۆژی یەکشەممە هەواڵی ئەوە هات کە سوید بە سەپاندنی قەدەغەی هاووڵاتییان لە نەرویج و ئامۆژگاری دژی گەشتکردن بۆ ئەو وڵاتە .
ئەو بڕیارهش لە بهیانی ڕۆژی دووشەممەوه کاری پێدەکریت و تا 14 ی شوبات بەردەوام دەبیت .
"میکائیل دەمبێری" وەزیری ناوخو گوتیشى : مەترسی ئەوە هەیە کە زۆر کەس لە نەرویجەوە بێنە سوید وەک ئەوەی نەرویج سنوورداری نوێی بەهێزی سەپاندووە ، هەر بۆیەیش سنوور دادەخرێت .