نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت گه‌یشته‌ 55 دۆلار و 91 سه‌نت

دوێنێ نرخی به‌رمیلێك خاوی برێنت گه‌یشته‌ 56 دۆلار و 9 سه‌نت و رۆژه‌كه‌ی به‌ 55 دۆلار و 68 سه‌نت ته‌واو كرد.

ئه‌مڕۆ له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی نه‌وتی جیهان نرخی به‌رمیلێك خاوی برێنت به‌ 55 دۆلار و 80 سه‌نت فرۆشرا.

دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆش جارێكی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و نرخی به‌رمیلێك خاوی برێنت گه‌یشته‌ 55 دۆلار و 91 سه‌نت .

له‌ هه‌مان كاتدا به‌رمیلێك نه‌وتی رۆژئاوای ته‌كساس به‌ 53 دۆلار و 10 سه‌نت فرۆشرا.