سه‌رۆك هۆزێكی توركمان له كه‌ركوك كوژرا
26/1/2021 - 21:01
كه‌مێك به‌ر له ئێستا شێخ جه‌مال خه‌لیل سه‌مین، سه‌رۆك هۆزی ئه‌لعه‌نزی توركمانی له نزیك پێشه‌نگاكانی فرۆشتنی ئۆتۆمبیل له كه‌ركوك درایه به‌ر ده‌ستڕێژی گولـله و كوژرا.
له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه خزمێكی نزیكی ناوبراو به كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: ڕووداوه‌كه به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ڕوویداوه.
له‌باره‌ی بكوژهكهشهوه ڕایگه‌یاند: بكوژی شێخ جه‌مال خزمێكی نزیكی خۆیه‌تی و له نزیك پێشه‌نگاكانی ئۆتۆمبیل ده‌ستڕێژی گولـله‌ی كردووه‌ته سه‌ری و 5 گولـله به‌ر جه‌سته‌ی كه‌وتووه و به‌هۆیه‌وه ده‌ست به‌جێ گیانی له‌ده‌ستداوه.
هه‌ڵۆ جه‌باری